ئیمزاکەی دۆناڵد ترامپ نهێنییەکان ئاشکرا دەکات

شێوازی ئیمزاکردنی هەر کەسێک گوزارشت لە چەند تایبەتمەندییەکی کەسەکە دەکات و خوێندنەوەی تایبەتی بۆ دەکرێت و ڕۆژنامەی ئیندیپێندنی بەریتانی خوێندنەوەیەکی وردی بۆ ئیمزاکەی دۆناڵد ترامپی سەرۆکی تازە هەڵبژێردراوی ئەمریکا کردووە.
بە گوێرەی خوێندنەوەکەی ئەو ڕۆژنامەیە کە لەلایەن شیکەرەوەیەکی تایبەتی ئیمزاوە لە پەیمانگای تریسی ترولی بەریتانی کراوە، ئیمزاکەی ترامپ دەڵێت کە ئەو گوێگرێکی باش نیە بەڵام گفتوگۆکەرێکی سەرسەختە و کەمێکیش نەرمی تێدایە 
هەر بە گوێرەی خوێندەوەکە ترامپ " ئارەزوی بەدەست هێنانی شت دەکات، بەردەوامی و جوڵەی تێدایە، زۆر ئازایە و ئارەزوی بەدەست هێنانی دەسەڵات دەکات، لەهەمان کاتدا کەلە ڕەقە و بیروبۆچونی خۆی ناگۆڕێت".
ڕۆژنامەکە بە خویندنەوەی ئیمزاکەی ترامپ گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی ترامپ زۆر بەهێزە بەڵام هەمیشە پارێزگاری دەکات و تایبەتمەندی بەرگری هەیە بەتایبەتیش کاتێک باس دێتە سەر خێزانەکەی و گوێ گری خراپە بەڵام لە ڕازیکردنی بەرامبەری لێزانە و ڕەقە .



PM:10:50:14/11/2016