بەپەلە.. بە فەرمی مووچەی ئەم توێژە دابەش دەکرێت

سەرۆكی كۆمەڵەی شەهیدانی زیندوو ڕایگەیاند کە دەست بە دابەشکردنی مووچەی کەمئەندامانی سەنگەر دەکرێت و مووچەی ١١ هەزار کەس دابەشدەکرێت.


قودسی قادر، سەرۆكی كۆمەڵەی شەهیدانی زیندوو بە ماڵپەڕی دواڕۆژی راگەیاندووە "رۆژی سێشەممە و چوار شەممە 15-16 تشرینی دووەمی 2016 دەستدەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی سەرجەم كەمئەندامانی سەنگەر"

ئەمەش لە کاتێکدا دێت بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی فەرمی ڕۆژی سێشەممە و چوارشەممە مووچەی یەکەی هەشتا و حەفتای پێشمەرگە دابەش دەکرێت و سپیش زانیویەتی دواتر دەست بە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی ناوخۆ دەکرێت.



PM:11:24:14/11/2016