بارزانی داوای کۆبوونەوەیە لایەن کوردستانییەکان دەکات تا رێکبکەون و کێشەکان چارەسەر بکەن و، دەڵێت ئەگەر سورن لەسەر ئەو هەڵوێستەتان " عیلاجی كوده‌تا زۆره و به هیچ جۆرێك زۆریی هیچ كه‌سێك قبووڵ ناكه‌ین''.
مەسعوود بارزانی ئه‌مڕۆ 16-11 لەکاتی سەردانیدا بۆ سنووری نەینەواو کۆبوونەوەی لەگەڵ فەرماندەکانی پێشمەرگە لە شارۆچكەی باشیك سەبارەت بە بارودۆخی ناوخۆ ، رایگەیاند" هه‌ندێك كه‌س كه هه‌وڵیان دا كوده‌تا ئه‌نجام بده‌ن، من دوو پرسیاریان لێ ده‌كه‌م، ئایا وه‌زعی پێش كوده‌تایان باش بوو یان ئێستا، ئێوه چیتان به‌ده‌ست هێنا و چیتان گۆڕی؟.. چه‌ندی دیكه‌ش خۆتان ماندوو بكه‌ن هیچتان به‌ده‌ست ناكه‌وێت و ئامۆژگاریتان ده‌كه‌م، واز له‌و كوده‌تا و پیلانانه بێنن.''
هەروەها لەو تەوەرەدا وتیشی" ''ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت فه‌رموون، هه‌میشه ئێمه له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌داین، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر سوورن له‌سه‌ر كوده‌تا، عیلاجی كوده‌تا زۆره و به هیچ جۆرێك زۆریی هیچ كه‌سێك قبووڵ ناكه‌ین.''
سەبارەت بە پرسی مامەڵەکردنی پارێزگاکان لەگەڵ بەغدا، بارزانی وتی" ئەو ناوچانە بە خوێنی 11 هەزار و 500 پێشمەرگەی شەهید و بریندار ئازاد کراون، مومکین نییە دوای ئەو هەموو قوربانیدانە بە مامەڵەی راستەوخۆی مەرکەز لەگەڵ پارێزگاکان رازی ببین".
ناوبراو جه‌ختی كرده‌وه، كه ئه‌مه بابه‌تێكه و پێشتر و له سه‌رده‌می (پۆل بریمه‌ر) حاكمی مه‌ده‌نی له عێراقدا براوه‌ته‌وه، كه‌چی تازه به تازه هه‌ندێك دێن و باس له گه‌رانه‌وه بۆ فیدراڵی پارێزگاكان ده‌كه‌ن، ئه‌و زه‌مه‌نه به‌سه‌ر چوو.
هەروەها بارزانی بەبێ ئەوەی ناوی گۆڕان بهێنێت، دەڵێت ''ئێوه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه مه‌بن كه هیچ خه‌می میلله‌تیان نییه، فه‌رموون ئێوه كۆ ببنه‌وه و بڕیار بده‌ن، ئه‌گه‌رنا كات ده‌ڕوات و ئێمه‌ش چاوه‌ڕوانیی كه‌س ناكه‌ین.''
لەسەر پرسی ریفراندۆم بارزانی وتی " هه‌ندێك ده‌ڵێن كوا سه‌ربه‌خۆبوون و راپرسی، لێره‌وه ده‌ڵێم سه‌ربه‌خۆیی مافی ره‌وای كورده، به‌ڵام ئه‌وه پرۆسه‌یه‌كه و پێویستی به وتوێژ و گفتوگۆ هه‌یه و، له سه‌ردانی ئه‌م دواییه‌شدا بۆ به‌غدا ئه‌وه‌مان باس كرد و خۆشبه‌ختانه وه‌ڵامی ئه‌رێنی هه‌بوو، ئه‌وه‌ش جێگه‌ی دڵخۆشییه. ئه‌وه پرۆسه‌یه‌كه ئێمه ده‌ستی لێ هه‌ڵناگرین و ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ به‌غدا گه‌یشتینه رێككه‌وتن ئه‌وا ئیعتباری زیاتر ده‌بێت و پێویست به ریفراندۆم ناكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زانیمان ناگه‌ینه رێككه‌وتن، ئه‌وا ئێمه راپرسی خۆمان ده‌كه‌ین.''
دەربارەی ئەو بابەتانەی بارزانی بە "رێگر" باسیان دەکات و دەڵێت" وه‌ك چۆن پێشمه‌رگه توانیی سه‌رجه‌م ئه‌و لوغمانه‌ی داعش هه‌ڵگرێته‌وه، كه داعش له‌سه‌ر رێگه و خاكی كوردستان چاندبوونی، به دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێم، ده‌توانین هه‌موو ئه‌و لوغمه سیاسییانه هه‌ڵبگرینه‌وه كه له‌سه‌ر رێگه‌مان ده‌یچێنن. ئینجا بۆ خۆتان جوێن ده‌ده‌ن، هه‌ڵده‌په‌ڕن و شت ده‌نووسن، كه‌یفی خۆتانه ئێمه‌ش له‌سه‌ر رێگه‌ی خۆمان سوورین.''