گۆڕان روونکردنەوە لەسەرقسەکانی وتەبێژەکەی عەبادی دەدات

سەبارەت بەو قسەیەی وتەبێژی عەبادی لەسەر ئەوەی "بەغدا مامەڵە لەگەڵ هەرێم دەکات، نەک پارێزگاکان"، کاوە محەمەد سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان دەڵێت" حەدیسی بەمنی راگەیاندووە کە لای ئەو مامەڵەکردن لەگەڵ هەرێم، مەبەستی دامەزراوەی پەرلەمان و حکومەتیش بووە".

لە لێدوانێکدا بۆ سپی میدیا، کاوە محەمەد دەڵێت" پەیوەندیم کردووە بە سەعد ئەلحەدیسی یەوەو تا روونکردنەوە لەسەر ئەو لێدوانەی بدات کە تەلەفزیۆنی رووداوی راگەیاندبوو، ئەو وتی مەبەستم دەزگای شەرعی و تەنفیزی بووە".

کاوە محەمەد دەشڵێت " وتەبێژەکەی عەبادی وتووشیەتی" ئێوە وەک یاسادانەر دەریچەیەکی دەستووری و یاساییمان بۆ  بدۆزنەوە .ئێمە ئیلتیزامی پێوە دەکەین".

نیوەڕۆی ئەمڕۆ (17/11) سەعد حەدیسی وتەبێژی نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق بە كەناڵی (رووداو)ی راگەیاند، "حكومەتی عیراق تەنها مامەڵە لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستاندا دەكات نەك پارێزگاكان بەجیاو ئەوە کارێکی ناوخۆیە".



PM:11:09:17/11/2016