دوا وتاری رۆژنامەنووس بەهرۆز رەحیم پێش کۆچکردنی: ترووسکاییەک بۆ ژیان

رۆژنامەنووسی گەنجی سلێمانی بەهرۆز رەحیم هەفتەیەک پێش کۆچکردنی دوا وتاری خۆی بڵاودەکاتەوەو لەو وتارەدا نیگەرانییەکانی خۆی لەسەر بارودۆخۆی کوردستان ئاشکرا دەکات و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە کوردستان " تروسکاییەکی ژیانی تیا نەماوە".

لە وتارەدا کە رۆژی ١١/١٢ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە، رۆژنامەنووس بەهرۆز رەحیم دەڵێت" زۆر خۆشە ئینسان لەم هەرێمی كوردستانە نیشتەجێ‌ بێت‌و هیوایەك یان تروسكایەكی هەبێت بۆ ژیان‌و ئایندەی خۆی مناڵەكانی".

بەهرۆز رەحیم رۆژنامەنووسی گەنجی سلێمانی، پێشنیورۆی ئەمڕۆ ١١/١٨ لە سلێمانی لە ماڵەکەی خۆیدا بەهۆی نەخۆشی " جەڵتەوە " لە ناکاو گیانی لەدەستدا.



PM:04:49:18/11/2016