مەکتەبی سیاسی پارتی کۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی پارتیی دیموکراتی کوردستان کۆببێتەوە و لەكۆبوونەوەكەشدا چەند پرسێكی عێراق‌و هەرێم تاوتوێ دەكرێت.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی پارتی بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە 20\11\2016، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتیی کوردستان بە سەرپەرشتیی بارزانی کۆببێتەوە.

بەپێی زانیارییەكان کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە پرسی عێراق و هەرێمی کوردستان، بە جۆرێک باسی ئازادکردنەوەی مووسڵ و قۆناغی دوای ئازادکردنەوەی مووسڵ دەکرێت، دواتر پرسی پێشڕەویی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سەرکەوتنەکانی لە باشیک لەگەڵ باسکردنی دۆخی هەرێمی کوردستان و هەڵکشان و داکشانە سیاسییەکانی کوردستان دەکرێت.



AM:10:45:20/11/2016