وێنە.. سیاسەتمەدارێکی گەورەی كورد دەستگیر كرا

هێزە ئەمنییەکانی تورکیا ئەحمەد تورك، سیاسەتمەداری دیاری کوردستانی باکوور و هاوسەرۆکی شارەوانییەک دەستگیر دەکەن.

ئەمرۆ دووشەممە 21/11 ، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە شاری مێردین لە کوردستانی باکوور، ئەحمەد تورک، هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانیی مێردینیان دەستگیر کرد.

هەروەها لەگەڵ دەستگیرکردنی ئەحمەد تورک، هێزە ئەمنییەکان ئەمین ئیرماک، هاوسەرۆکی شارەوانیی ئەرتوکلوی سەر بە مێردینیان دەستگیر کرد.

پێشتر لە 17/11 ، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بە بڕیارێک، ئەحمەد تورک، هاوسەرۆکی شارەوانیی مێردین‌ی لەسەر کارەکەی لادا و والیی مێردین‌ی وەک قەیوم (بە وەکالەت) لە شوێنی ئەو دانا.

ئەحمه‌د تورك له‌ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان له‌ 30 ئاداری 2014 له‌سه‌ر لیستی پارتی هه‌رێمه دیموکراتییە‌كان (ده‌به‌په)‌ وه‌ك هاوسەرۆکی شارەوانیی مێردین هه‌ڵبژێردرا.



PM:01:43:21/11/2016