فەرمانی گرتنی سەركردەكانی پەكەكە‌و پەیەدە دەرچوو

میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە كە دادگای ئەو وڵاتە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ سەركردەكانی پەكەكە‌و پەیەدە دەركردوە.

 بە تۆمەتی ئەنجامدانی كردەوەی "تیرۆرستی و یارمەتیدانی تیرۆر"، بڕیاری دەستگیركردن بۆ 48 كەس دەرچوو كە لە نێویاندا جەمیل بایك هاوسەرۆكی پەكەكە‌و ساڵح موسلیم هاوسەرۆكی پەیەدە ساڵح موسلیم هەیە.

بەپێی بڕیارەكەی دادگا چەند سەركردەیەكی پەكەكە لە ئەوروپا ناویان لەو لیستەدا هاتووە، كە پێكهاتوون لە زوبەیر ئایدار، ڕەمزی كارتاڵ، هەروەها سەركردەكانی پەكەكە لە چیای قەندیل هەریەك لە جەمیل بایك هاوسەرۆكی كۆما جفاكێ كوردستان (كەجەكە) و موراد قەرەیڵان و فەهمان حوسەین هەن.



PM:03:08:22/11/2016