سەرۆکی ئەمەریکا لە دوو قەل خۆشدەبێت

سەرۆکی ئەمەریکا باراک ئۆباما لە جەژنی سوپاسگوزاریدا لە دوو قەل خۆشدەبێت و دەگوازرێنەوە بۆ مەزاریەک تا لەوێ بژین.

ئۆباما لە دوا جەژنی سوپاسگوزاری وەک سەرۆک بەشداری دەکات، ئەمساڵ لەگەڵ ئەوستین و ئارۆن رۆبینسۆنی برازای بەشداری تیادا کرد. ئۆباما ئاماژەی بەوە دا کە لە چەند ساڵی رابردوودا لەیادکردنەوەی ئەم جەژنەدا ئەوەندە گاڵتەی بە کچەکانی کردووە لەبارەی قەلەوە تاکو شەرم دایگرتوون و گوتی: "ئەمساڵ پێیان نەکرا بەشداری بکەن لەگەڵمان. بەڵام راستییەکەی ئەوەیە نەیانویست زیاتر بەشدار بن لەگەڵ گاڵتەکانم".

ئۆباما ئەوەی خستە روو کە بەخت یاوەریەتی لەوەی ئەم بۆنەیە لەگەڵ خۆشەویستانی یاد دەکاتەوە، سوپاسی ئەو هاووڵاتییە ئەمریکیانەیشی کرد کە لەماوەی سەرۆکایەتی کردنیدا پشتگیرییان کردووە و گوتی: "لە جەژنی سوپاسگوزاریدا خۆم بە قەرزاری ئەو هاووڵاتییە ئەمریکیانە دەزانم کە بەدرێژایی ماوەی هەشت ساڵ متمانەیان بە من دا و بەڕێزەوە لەگەڵ خێزانەکەم مامەڵەیان کرد".

ئۆباما لەدوای پێشکەشکردنی گوتەکەی، گیانی دوو قەلی بە ناوەکانی "تاتەر"، "تۆت" کە کێشی هەر یەکێکیان ١٨ کیلۆگرام بوو بەخشی و هەردووکیان لە ویلایەتی لۆوا گەورەکرابوون. دواتر قەلەکان بۆ کێڵگەیەک لە ویلایەتی ڤیرجینیا گوێزرانەوە.

دوا پێنجشەممەی مانگی تشرینی دووەمی هەموو ساڵێک وەک جەژنی سوپاسگوزاری لە ئەمریکا بەرز رادەگیرێت.

کولتوری بەخشینی قەل لە کۆشکی سپی، دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سەرۆک جۆن کێنیدی (١٩٦١- ١٩٦٣).



AM:11:40:24/11/2016