"بەغدا مووچەی مانگی ١١ ی ناردوە هەرێم مانگی ٧ پێداون"

وەزارەتی ناخۆیی عێراق بۆ ساڵی ۲۰۱۷ ئامادەیە موچەی چوارفەرمانگەکەی جنسیەش وەک گومرگ و پاسەوانی سنور بنێرێت.

هۆشیار عەبدوڵا ڕایگەیاند لە کاتێکا لە عێراق فەرمانگەکانی جنسیە موچەی مانگی یانزەیان وەرگرتوە ، تازە لە هەرێم موچەی مانگی حەوت وەردەگرن لە کاتێکا پارەکەیان ڕاستەوخۆ لە بەغدادەوە دێت .

هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی لێژنەی ئەمن و دفاع ڕایگەیاند لە هەرێمی کوردستان فەرمانگەکانی جنسیە و پاسپۆرت و ئیقامە کارتی زانیاری کێشەی دواکەوتنی موچەکانیان هەیە و بۆ موازەنەی ئەمساڵ پێشنیارم بۆ وەزارەتی ناوخۆ کردوە کە موچەی ئەو چوار فەرمانگەیەش وەک موچەکانی پاسەوانی سنوری هەرێم و گومرگ بنێردرێتە بانکێکی کەرکوک بۆ ئەوەی وەک پاسەوانی سنور و گومرگ موچەی ئەوانیش دوا نەکەوێت .

ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان ئاشکرایکردوە کە حکومەتی هەرێم دور لە هەموو ڕێنمایی و رێسایەک مامەڵەی لەگەڵ ئەو فەرمانگانە کردوە لە ڕوی زیاکردنی میلاکەوە و ئەوەش کێشەی کورتهێنانی بۆ ئەو ڕێژەیەی پارە دروستکردوە کە لە بەغداوە وەک پشکی ئەو فەرمانگانە دێت .

هۆشیار عەبدوڵا ئەوەشی ڕاگەیاندوە کە یەکێکی تر لە کێشەکانی حکومەتی هەرێم نەگەڕاندنەوە یا زۆر دواخستنی گەڕاندنەوەی داهاتی تەواوەتی ئەو فەرمانگانەیە بۆ حکومەتی ئیتحادی کە ئەمەش باجەکەی فەرمانبەرانی ئەو فەرمانگانە ئەیدەن کە موچەکانیان دوا ئەکەوێت و لە نزیکەوە و بەشێوەی مەیدانی بەدوای ئەو کێشانەدا چوین و حکومەتی هەرێممان لە مەترسیەکانی نەگەڕاندنەوەی ئەو داهاتانە ئاگادارکردۆتەوە .

هۆشیار عەبدوڵا پێی وایە بێ ڕێکخستنەوەی میلاکاتی ئەو فەرمانگانە و گۆڕینی ناردنی موچەکانیان بۆ هاوشێوەی پاسەوانی سنور و گومرگ ئەو کێشەیە بەردەوام دەبێت و موچەی ئەو فەرمانگانه دوا ئەکەوێت .



PM:12:25:30/11/2016