پارتی و كۆمەڵ لە كۆبوونەوەدان

شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان بەسەرۆكایەتی فازڵ میرانی و، شاندی كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان بەسەرۆكایەتی عەلی باپیر، لە بارەگای ئەنجوومەنی سیاسی كۆمەڵ لە شاری هەولێر لە كۆبوونەوەدان.

شاندی پارتی بە سەرۆكایەتی فازڵ میرانی، پێكێدت لە عیزەددین بەرواری، مەحموود محەممەد، ئەحمەد کانی، کاکەمین نەجاڕ و دڵشاد شەهاب، ئەندامانی شاندی كۆمەڵیش بە سەرۆكایەتی عەلی باپیر بریتین لە، ئەنوەر سەنگاوی، رێبوار حەمەد، سەلیم كۆیی ‌و حەسەن بابەكر.



PM:03:36:30/11/2016