كەنەدا كاروانێكی چەك بۆ پێشمەرگە دەنێرێت

بڕیارە هەفتەی داهاتوو حكومەتی كەنەدا كاروانێكی چەك‌و تەقەمەنی بۆ پێشمەرگە رەوانەی هەولێر بكات.

لەمبارەیەوە جۆن فۆرستەر جێگری وەزیری بەرگریی كەنەدا ڕاگەیاند، لەگەڵ لیژنەی بەرگری و لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی كەنەدا كۆ بووەتەوە و ئەوانیش ڕەزامەندی ناردنی كاروانێكی چەك و كەلوپەلی سەربازییان بۆ پێشمەرگە داوە و بڕیارە هەفتەی داهاتووش ئەو كاروانە بەرەو هەولێر بەڕێ بكەوێت، ئامادەش نەبوو وردەكاری لەبارەی جۆری چەك و ئەو هاوكارییە سەربازییانە بخاتە ڕوو كە وڵاتەكەی بۆ پێشمەرگەی دەنێرێت.

كەنەدا تا ئێستا بە بڕی نۆ ملیۆن و 500 هەزار دۆلار چەك و كەلوپەلی سەربازی بۆ هێزە چەكدارە شەڕكەرەكانی دژ بەچەكدارانی داعش ناردووە، تا ئێستەش دوو فڕۆكەی چەك و كەلوپەلی سەربازی گەیاندووەتە عێراق.



PM:03:14:03/12/2016