کچە جوانەکەی یەکێتی لە هەولێر وێنەی دایکی بڵاوکردەوە

ژینۆ محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لەسەر لیستی یەکێتی، وێنەیەکی دایکی بڵاوکردەوە کە هەودارانی هیوای تەمەن درێژییان بۆ خواستووە.
ژینۆ محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر کە بە "کچە جوانەکەی یەکێتی لە هەولێر" ناسراوە، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی دایکی بڵاوکردەوە و نوسیویەتی " دایك تاکە کەسە لە ژیان کە خۆشەویستی ڕاستەقینە و بێ بەرامبەر دەبەخشێت. قوربانت بم دایە گیان خۆشم دەوێ"
ژێنۆ محه‌مه‌د یەکێکە لە کچە دیارەکانی یەکیتی لە هەولێر و لە ساڵی ١٩٨٩ لەدایکبووە لە سەرەتای ئەمساڵدا ئاشکرایکرد کە هاوسەرگیری کردووە پێشتر یاریدەدەریی مامۆستا بووە لە زانکۆی کۆیە



PM:07:57:05/12/2016