سەفین دزەیی: جێگیربوونی نرخی نەوت بەشێك لە كێشەكان چارەسەر دەكات

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، چارەسەربوونی هەموو كێشەكان لەساڵی 2017دا پێدەچێت كارێكی قورس بێت، چونكە بارودۆخی دارایی پەیوەستە بەكۆمەڵێك شتی وەك بارودۆخی ناوخۆ و نێودەوڵەتی و نرخی نەوت و شەڕی داعش.

سەفین دزەیی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ پێنج شەممە بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: چارەسەركردنی سەرجەم كێشەكانی هەرێمی كوردستان لەساڵی 2017دا كارێكی قورس دەبێت، چونكە ساڵانە ملیارێك و 400 ملیۆن دۆلار خەرجی حكومەتی هەرێمی كوردستانە بۆ ئاوارەكانە، وە بۆ خزمەتگوزاری تەندروستی و پەروەردە و ئاو ئاوەڕو چەندین شتی تر دابین دەكرێت، بۆیە ئەگەر ئاوارەكان بگەڕێنەوە، ئەو تێچووە نامێنێت و دەبێتە داهات بۆ پێدانی موچە و دابینكردنی خزمەتگوزاری.

هەروەها وتیشی: كەس نكۆڵی لەوە ناكات كە گەندەڵی لە كوردستاندا نیە، بەڵام دەبێت وەك واقع ببینرێت و چەند دامودەزگای حكومی هەیە كە بەیاسا دانراون و بەیاسا كارەكانی خۆیان دەكەن و ئەو كەس ولایەنانەی گەبەگەندەڵیەوە تێوەگرلاون ڕوبەڕوی دادگایان دەكەنەوە و حكومەتی هەرێمیش پشتیوانیان دەكات.

پاش پێشكەشكردنی وتەی سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە كۆنفرانسی روبەڕوبونەوەی گەندەڵی، كە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە هەولێر كارەكانی دەستیپێكردوە، سەفین دزەیی بە رۆژنامەنوسانی وت "ساڵانە ملیارێك و 400 ملیۆن دۆلار خەرجی حكومەتی هەرێمی كوردستانە بۆ ئاوارەكان، ئەویش بۆ خزمەتگوزاری تەندروستی و پەروەردە و ئاو ئاوەڕو چەندین شتی تر دابین دەكرێت، بۆیە ئەگەر ئاوارەكان بگەڕێنەوە، ئەو تێچووە نامێنێت و دەبێتە داهات بۆ پێدانی موچە و دابینكردنی خزمەتگوزاری".

وتەبێژی حكومەتی هەرێم لەوەڵامی پرسیارێكیش سەبارەت بە بەرزبونەوەی نرخی نەوت و كاریگەری لەسەر داهاتی هەرێم، رایگەیاند، جێگیربوونی نرخی نەوت بەشێك لە كێشەكان چارەسەر دەكات.



PM:12:46:08/12/2016