پەرلەمانتاری گۆڕان، سروە عەبدولواحید لەسەر ئەو هێرشانەی لە لایەن پارتیەوە دەکرێتە سەری، روونکردنەوە دەدات.
لەو روونکردنەوەیەدا کە کۆپیەکی بۆ سپی نێردراوە، سروە عەبدولواحید دەڵێت" گوایه من لەبەرنامەیەکی تەڵەفیزیۆنیدا، باسی ژنی پێشمه‌رگه‌م کردووه و وتومە ناچارن لەبەر هەژاری لەشی خۆیان بفرۆشن.. لەکاتێکدا ئه‌وه‌ی من ووتومه بۆ به‌رگری له‌شکۆی پێشمه‌رگه‌و خێزانی پێشمەرگەیە و ئه‌وان به‌ئەنقەست بەشێواندنەوە وەریانگێڕاوە".
ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ ڕای گشتی
پارتی دیموکراتی کوردستان هێرشێکی ناڕه‌وای دژم دەستپێکردوە که ئامانج لێی ته‌نها شکاندنی سیاسیه و هیچیتر..
بەوەی گوایه من لەبەرنامەیەکی تەڵەفیزیۆنیدا، باسی ژنی پێشمه‌رگه‌م کردووه و وتومە ناچارن لەبەر هەژاری لەشی خۆیان بفرۆشن.. لەکاتێکدا ئه‌وه‌ی من ووتومه بۆ به‌رگری له‌شکۆی پێشمه‌رگه‌و خێزانی پێشمەرگەیە و ئه‌وان به‌ئەنقەست بەشێواندنەوە وەریانگێڕاوە.
من لەقسەکانمدا بەڕوونی وتومە، خەمساردی و نابەرپرسیارێتی حیزبەکان لەگەڵ خەڵک و خێزانی شەهیدان، بەشێوەیەکە کەتەنانەت هەندێک لەخێزانی شەهیدەکان ناچارن خۆیان بفرۆشن.. مەبەستیش لەفرۆشتن، هەرزانکرنی بەها و ویژدان و شکۆی شەهید و خێرانەکانیانە.. کەلەئێستادا بەهۆی ئیدارەدانی ئابوری هەڵە و ململانێی سیاسیەکانەوە، خەڵکانێک ناچارکراون ویژدان و شکۆی خۆیان لەدەستبدەن.
من لەقسەکانمدا بەهیچ جۆرێک ووشەی لەش واتە جسد م بەکارنەهێناوەو باسی لەشفرۆشیم نەکردوە، دروستکردنی ئەم ووشەیەش چەواشەکاریەکە تەنها ئەو کەسانە دەکەین کەئافرەت بەس بە جەستە دەبینن.
به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ڕیگا به‌خۆم ناده‌م دژی که‌س و کاری سه‌ربه‌رزی پێشمه‌رگه لێدوانی ناڕه‌وا بده‌م، من لێرهره داوا لێبوردن له‌که‌س وکاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌م که‌به‌هۆی ئه‌و ته‌فسیره ناڕه‌واوه و چەواشەکارانەیەوە نیگه‌ران بوون..
ئەم هێرەشە لەکاتێکدایە کەئێمەی نوێنەرانی کورد لەبەغدا شەوڕۆژمان خستۆتە سەریەک بۆ داکۆکیکردن لەقووت و مافی پێشمەرگە لەیاسای بودجەی عێراقدا و خۆشبەخشانە دەستکەوتێکمان بۆ پێشمەرگە تۆمارکرد.. بۆیە پێمانوایە ئەوانە ئەم تۆمەتانە دەخوڵقێنن، بێ ئومێدبوون لەههڕهشهکردن وده‌م کوت کردنمان، بۆیە ئێستا جۆرێکی دیکه له فشار به‌کار ده‌هێنن بۆ ناشیرین کردنمان له‌ناو خه‌ڵک به‌ڵام هاوڵاتیانی کوردستان زۆر له‌وه هۆشیارترن که به‌م جۆره خیتابه نا به‌رپرسانه باوه‌ڕ بکه‌ن.
سروە عەبدولواحید
پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان