لەم شوێنانەی سلێمانیدا لەشفرۆشی دەکرێت

ڕۆژنامەی وشە لە ڕاپۆرتێکیدا ئاشکرایدەکات بەشێک لە ترافیکەکانی سلێمانی بوونەتە شوێنێک بۆ لەشفرۆشی و یەکێک لەوانەش کە کچێک لەوانەی لەگەڵ خۆی بۆ ڤێلاکەی بردووەتەوە باسی لەوە کردووە کە ئەو کەسانە نرخیان هەرزانترە بە بەراورد بە کچی ناو باند و یانەشەوانەکان.

یەکێک لەو کەسانەی کە بەمەبەستی لەشکڕین ڕوو لە ترافیکەکان دەکەن دەڵێت "بەپارەی یەکێک لە کچانی ناوباند و یانەکان، دوو یان سێ لەو کچانەی سەر ترافیکەکان لەگەڵ خۆم دەبەمەوە".

کوردە عومەر بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنان بەو ڕۆژنامەیەی ڕایگەیاندووە "ئەو دیاردەیە لە هەولێر و دهۆکیش هەیە و کچانی خوار ١٨ ساڵ بۆ ئەو مەبەستە بەکاردەهێنرێن".

هەروەها ڕاشیگەیاندووە "دەزگا بەرپرسەکانمان ئاگادارکردووەتەوە، مەترسی بڵاوبوونەوەی زیاتری لێدەکرێت بە تایبەت نەک ئاوارەکان، بەڵکو چین و توێژەکانی تریش بێنە ناوترافیکەکانەوە".

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاندووە کە تیمەکانیان بەردەوام لە هەوڵدان بۆ گرتنی ئەو کەسانەی کە درۆزە و کاری ناشیاو دەکەن و تا ئێستا چەندین کەیان لەسەر ئەو پرسە دەستگیرکردووە.


پێشتریش زیا بترۆس سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاندبوو کە بازرگانی کردن بە مرۆڤەوە زیادی کردووە "بازرگانی هەر ئەوە نییە جەستە بفرۆشرێت، بەڵكو ئەو منداڵانەی لەسەر شەقام سواڵ دەكەن جۆرێكە و ئەوانەشی كە لە خوار تەمەنی 18 ساڵیدان و ئیشی قورسیان پێدەكرێت، هەر بازرگانییە پێیانەوە".

هەروەها سەبارەت بە شێوازی لەشفرۆشی لە هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ئاژانس دەڵێت "بەڵێ لەشفرۆشی هەیەو زۆریشە. ئەو ئافرەتانەی بەشێوەی گروپ دەهێنرێن بۆ ئیشكردن لە هۆتێَلەكاندا كاری لەشفرۆشییان پێدەكرێت و لە كەمپەكانیشدا زیاترە".

پێشتر لە راپۆرتی تایبەتی بازرگانی كردن بە مرۆڤ بۆ ساڵی ٢٠١٥ كە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بڵاوی كردووەتەوە ئاماژە بەوەكراوە بازرگانەكانی بازرگانی كردن بە مرۆڤ لە ساڵی ٢٠١٣دا كچان و ژنانی ئێرانییان ناچار بە لەشفرۆشی لە هەرێمی كوردستان كردووە و ژمارەی ئەو كچانە بەرزبووەتەوە كە لە ساڵی ٢٠٠٩ەوە تا ٢٠١٥ لە ئێران یان لەرێگەی ئەو وڵاتەوە براونەتە وڵاتانی كەنداو بە مەبەستی دەستدرێژیكردنە سەریان لە رووی سێكسییەوە و ناچاركردنیان بە ئەنجامدانی هاوسەرگیری.

هاوکات ئەمساڵ ڕێکخراوی هارتلاین ڕایگەیاند بەهۆی قەیرانی دارایی و زیادبوونی ئاوارەکانەوە بازرگانیکردن بەئەندامانی جەستەی مرۆڤ و لەشفرۆشی ڕوی لە زیادبون کردوە.

هاوکات بە گوێرەی ماڵپەڕی ویکی پیدیا جۆرەکانی لەشفرۆشی بەم شێوەیەیە:

· لەشفرۆشی سەرشەقام: لەم شێوازەدا کەسی لەشفرۆش لە سووچێکی شەقامەوە چاوەڕوان ئەبێت تاکوو کڕیار پەیدا ببێت.


· خانەی لەشفرۆشی: شوێنێکە تایبەت بە لەشفرۆشەکان کە هەندێك جار وەک شوێنێکی قەدەغەکراو لە شارە گەورەکاندا سەیر ئەکرێت. لە وڵاتانیرۆژهەڵاتی ئاسیالە هەندێکسەرتاشخانە،ساڵۆنی جوانکاری،حەمامی گشتیوبنکەی ماساژخزمەتی سێکسی بە مەبەستی دەرامەتی زیاتر پێشکەش ئەکرێت.


· هەندێک لە لەشفرۆشەکان کە پێیان دەوترێسکۆرت(پارێزەر)، لەگەڵ ئەو پیاوە گەشتیارانە ئەچنە شوێنە گەشتیارییەکان و وەک یارێک بۆ زۆر شوێنان لەگەڵیان دا ئەگەڕێن و کارەکانی تر (سێکس کردن و ...) لە هۆتێل یان شوێنی مانەوەی گەشتیارەکە ئەنجام ئەدرێت (کە پێی دەوترێ Outcall) ، یا خود لە هۆتێل یان شوێنی تایبەتی لەشفرۆشەکە ئانجام ئەدرێت (کە پێی ئەوترێ Incall). ئەم شێوازە لەشفرۆشیە زیاتر لە لایەن کۆمپانیا و بنکەکانی تایبەت بە لەشفرۆشی ئەنجام دەدرێت. لەویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بنکەکانی سکۆرتی سێکسی بەردەام لەئینتێرنێتدا بانگەشە ئەکەن. لە خزمەتگوزاری سکۆرت، زۆربەی جاران (بەڵام نەک هەمیشە) کردەوەی سێکسی و سێکس کردن هەیە.


· بەکار هێنانیئینتێرنێتلە لایەن شفرۆشەکانەوە بۆبانگەشەورێکلامکردنە بۆ خۆیان یان کڕیارەکان بۆ کەڵک وەرگرتن لە خزمەتگوزاری لەشفرۆشەکان، لە ماڵپەڕەکاندا لیستێکی درێژ لە وشە کورتکراوەکان و کۆد دارەکان ئەبینن کە هەر کامەیان نیشاندەری جۆرێک خزمەتگوزاری و نرخی ئەو خزمەتگوزارییەیە.


· هەندێک لە لەشفرۆشەکان جیاواز و سەربەخۆ کار ئەکەن و پێوەندیان بە بنکەکانی سکۆرتەوە نیە، پێوەندی گرتنیان لەگەڵ کڕیاران لە رێگەی تەلەفوونەوە ئەنجام ئەدرێ و دیدارو چاوپێکەوتنەکان بە بێ بوونی کەسێ سێهەم (نوێنەری بنکەی سکۆرت) ئەنجام ئەبێت.


· گەشتیاری سێکسی، گەشتیارەکان لە وڵاتانی دەوڵەمەندەوە بۆ وڵاتانی فەقیرتر وەکووتایلەندسەفەر ئەکەن، بە مەبەستی پەیدا کردنی خزمەتگوزاری سێکسی کە لە وڵاتەکانی خۆیان بوونی نیە یان گرانترە . وڵاتانی ئامانجی گەشتیاران وڵاتانێکن وەکبڕێزیل،تایلەند،دەریای کارائیب، وڵاتانیبلۆکی رۆژهەڵات(Eastern Bloc)ی جاران و...هتد.


· لەڕووسیاو وڵاتانی سەربەخۆی جیابۆوە لەیەکێتی سۆڤێت، بازاڕی فرۆشی کچان لە شوێنە گشتیەکان و لە بەر دەم جەماوەردا دائەمزرێنن. لەشفرۆشێک لە کەناری شەقام ئەوێستێ و ئۆتۆمبێلەکان رێنمایی ئەکات کە پێی ئەڵێن (tochka)، ئۆتۆمبێلەکان یان بۆپارکینگەکان(گەراج) یان بۆ کۆڵانەکان رێنموونی ئەکرێن و لەبەر دەم ئەواندا ژنان و کچانی لەشفرۆش خۆیان ئەنوێنن تاکوو کڕیارەکان لەناو ئۆتۆمبێلەکانیانەوە لەشفرۆشێک هەڵبژێرن و سواری کەن. لەم هەلوومەرجەدا دەسدرێژی کردنی سێکسی بۆ سەرلەشفرۆشەکان لە ئارادایە. (لەشفرۆشی بە خواستی کەسی لەشفرۆش و وەرگرتنی پارە جیاوازە لە دەستدرێژی کردن سێکسی بە بێ خواست و پاداش). بە دەستەی ژنانی لەشفرۆش لە کەناری شەقام ئەوترێ (دەستەی مارمێلکەکان).



PM:10:17:10/12/2016