فازڵ میرانی: چاوەڕێی وەڵامی یەكێتین بۆ كۆبونەوە

دوای ئەوەی ئەمڕۆ وەفدی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی بەرەی توركمانی كرد لەشاری هەولێر دوای كۆبونەوەشیان لەگەڵ ئەو حیزبە سكرتێری پارتی رایگەیاند چاوەڕێی وەڵامی یەكێتین بۆ كۆبونەوە لەگەڵیاندا.

فازل میرانی سكرتێری پارتی دیموكراتی كوردستان و سەرۆكی وەفدی پارتی بۆلای لایەنە سیاسیەكان لەلێدوانیكی رۆژنامەوانیدا دوای كۆبونەوەیان لەگەڵ بەرەی توركمانی رایگەیاند" ئەوان لە ئێستادا چاوەڕێی وەڵامی یەكێتین بۆ كۆبونەوە و سەرەتاش لەگەڵ یەكێتی كۆدەبنەوە و دواتریش لەگەڵ بزوتنەوەی گۆران"

هەفتەی ڕابردووش وەفدی پارتی بەمەبەستی گفتوگۆ كردن بۆ چالاككردنەوەی پەرلەمان و حكومەت لەگەڵ ژمارەیەك لایەنی سیاسی لەشاری هەولێر كۆبویەوە تا ئیچستاش یەكیتی و گۆران ماون لەگەل پارتی كۆببنەوە .



PM:03:49:12/12/2016