وێنە...سنور بەم شێوەیە باسی سەرتیپی هاوسەری دەكات

خانمە بێژەرەی ناسراو سنور ئالانی وێنەیەكی نوێی خۆی هاوسەرەكەی بڵاودەكاتەوە و بە تێكستێك هەستی خۆی بۆ دەردەبڕێت.

سنور ئالانی لەڕێی پەیجە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام وێنەیەكی نوێی خۆی سەرتیپ بەختیاری هاوسەری بڵاودەكاتەوە و لەگەڵ وێنەكەشدا تێكستێكی نوسەر نەبەز گۆران دەنوسێت و خۆشەویستی خۆی بۆ هاوسەرەكەی دووپات دەكاتەوە.

سنور نوسیوێتی "لەجێی هەموو ئەستێرەكان مانگ بێت، بەبێ تۆ تاریكە دونیا".

سنور ئالانی سەرەتا وەك شاعیر دەركەوتووە دواتر دەستی بە كاری ڕاگەیاندن كردووە، لە چەند فیلم و درامایەكیشدا وەك ئەكتەر بەشداری كردووە، لەئێستاشدا لەگەڵ سەرتیپی هاوسەری بێژەری هەواڵە سیاسییەكانن لە كەناڵی كوردسات نیوز.



PM:07:16:12/12/2016