کەشناسی وادەی بەفربارینی ڕاگەیاند

كەشناسی عێراق ڕایگەیاند کە لە دوای ڕۆژی پێنجشەممەوە لە هەندێک ناوچەی ناوەڕاست و باکوور بەفر دەبارێت.
 بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق ڕایگەیاند لەباكوورو ناوەڕاستی عیراق كە شاری بەغداش دەگرێتەوە، بارانبارین دەستپێدەكات و پلەكانی گەرما دادەبەزن بۆ ژێر سفری سەدی.
هەروەها ڕاشیگەیاندووە دابەزینی پلەكانی گەرما لە رۆژی چوارشەممەی داهاتوەوە دەستپێدەكات بەهەڵكردنی بایەكی سارد كە كاریگەریی دەكاتە سەر ناوچەكانی باكورو دواتر لەرۆژی پێنج شەممەدا ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوریش دەگرێتەوە، لەگەڵیشیدا لەهەندێك ناوچە بەفر دەبارێت.



PM:08:54:12/12/2016