نەوید زەردی وێنەی دایکی بڵاوکردەوە

نەوید زەردی لە ڕۆژی لەدایکبوونی دایکیدا، وێنەیەکی خۆی و دایکی بڵاوکردەوە.
لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، نەوید زەردی، گۆرانیبێژی کورد وێنەیەکی خۆی و دایکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکردووە دایکی لە پشت چەند گۆرانییەکیەوەیە.
نەوید نوسیویەتی "ئەمرو ساڵروژی لە دایک بۆنی دایکمە،دایە گیان ساڵڕۆژی لەدایکبوونت پیرۆز لەو ڕۆژەوە کە چاوم ھەڵێناوە بینیومە کە دایکیشم وەکو بابم ھەوڵ دەدا بۆ ژیان! لە یەکەم ژنەکان بوو کە لە ڕۆژھەڵات مۆڵەتی شۆفێری وەرگرت. ھەر بەردەوام بوو لە خوێندن تا یەکەم مەکتەبی فێربوونی زمانی ئینگلیسی بە کۆمپیوتەرمان دانا و دواتریش فێرگەی کۆمپیوتەری ژیوار. دوایی ھاتینە دەرەوە و دایکم ھەر بەردەوام دەرسی خوێند و ئێستا ،  تەواو کردووە و وەکو شارەزای پێست و جوانکاری کار دەکات!".
نەوید هەر لەو پۆستەی فەیسبووکیدا نوسیویەتی "من لە دایکم فێربووم کە ژن تەنیا ئامراز نییە بۆ درووستکردنی مناڵ و شوشتن و پاککردنەوە. ژن ھاوئاھەنگ لەگەڵ پیاو دەتوانێ بۆ ژیان ھەوڵ بدات و ناوێکی بۆخۆی ھەبێت و شانازی بکات بە دەسکەوتەکانی! من بەراستی گۆرانییەکانی ژن، ژنکوژم، درۆ، دوعام بە کاریگەری دایکم خوێند. بەشێک لە بیروباوەرەکانی دایکم ببوو بە بیروباوەڕی من. دایە گیان شانازیت پێوە دەکەم زۆرم خۆش دەوێی".



PM:08:58:12/12/2016