بەرپرسێکی گۆڕان سرەوە عەبدولواحید بە رامبەر گرتنەوەی غاز لە هەولێر دادەنێت

ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان ئەو هێرشەی دەکرێتە سەر پەرلەمانتارەکەیان، سروە عەبدولواحید بەرامبەر گرتنەوەی غاز لە هەولێر دادەنێت و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە" ئەگەر ئەو هێرشانە رانەگیرێت غازی سروشتی لە هەولێر دەگرنەوە".

عەبدوڵای كوێخا موەبارەك ئەندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان لە نوسینێكدا لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووكەوە لە بارەی هێرشەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆسەر سروە عەبدولواحید پەرلەمانتاری گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە تۆمەتی هێرشكردنە سەر كەسوكاری شەهیدان و پێشمەرگە، دەڵێت "غازی سروشتیی چەمچەماڵ بۆ هەولێر و دهۆك رادەگرین".

ئەو ئەندامەی جڤاتی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕان، كە بەرپرسی مەكۆی گۆڕانیشە لە چەمچەماڵ، وتوشیەتی "ئەگەر پارتی دیموكراتی كوردستان بەردەوام بێت لە بێ ڕێزیكردن بە بزوتنەوەی گۆڕان و ئەندام پەرلەمانەكانمان، ئەوا قبوڵی ناكەین و یەكەم هەنگاو غازی سروشتیی چەمچەماڵ بۆ هەولێر و دهۆك رادەگرین".



AM:09:56:13/12/2016