مەلا بەختیار: قسه‌ی قورسم زۆره له‌به‌رامبه‌ر قسه‌ی سوك
مەلا بەختیار کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە نوسینێکیدا وەڵامی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دەداتەوە دەڵێت " قسه‌ی قورسم زۆره له‌به‌رامبه‌ر قسه‌ی سوك".
لە نوسینێکیدا کە لە پێگەی تایبەتی خۆی بڵاویکردووەتەوە بە بێ ئەوەی ناوی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بهێنێت، وەڵامی دەداتەوە لەسەر دواین ئەو ڕەخنانەی کە لە ناوبراوی گرتبوو.
مەلا بەختیار نوسیویەتی "ساڵی (2006) هه‌ڤاڵێكی سه‌ركردایه‌تی، له ئیزگه‌یه‌كی لۆكاڵی سۆران، ره‌خنه‌ی له من گرتبوو له‌سه‌ر كێشمه‌كێشه‌كانی ناوخۆی ئه‌وسای یه‌كێتی. مام جه‌لال بیستبوی. هه‌ڤاڵی ره‌خنه‌گری بانگ كردبوو، بۆ لێپێچینه‌وه، كاتێك هه‌ڤاڵه‌كه ده‌گاته لای مام، به رێكه‌وت به‌رێز فاروقی مه‌لا مسته‌فا له‌وێ ده‌بێ‌و مام جه‌لال به‌ره‌خنه‌گره‌كه‌ی وتبوو: به چ هه‌قێك، ره‌خنه له ئیزگه، ئه‌ویش له‌سنوری پارتی، له‌ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ده‌گری؟ ئینجا زۆر لێی توڕه‌ده‌بێ‌و پێشیده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر نه‌چی داوای لێبوردن له مه‌لا به‌ختیار بكه‌ی، ئیتر نه‌یه‌یته لای من. ئه‌و هه‌ڤاڵه‌ش، دوای چه‌ند رۆژێك سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین ده‌كات‌و له‌وێ داوای لێبوردن له من ئه‌كات‌و هاته لای خۆشم‌و ره‌خنه‌ی له‌خۆی گرت".
هەروەها نوسیویەتی "ئێستا.. كه مام جه‌لال نه‌خۆشه، جێی داخه، ئه‌وانه‌ی خۆیان به میراتگری حیزبه‌كه‌ی مام جه‌لال ده‌زانن.. له‌سه‌رئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین‌و گرنگترین كۆنگره‌ی حیزبه‌كانی دونیا‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌سلێمانیدا، رێكده‌خه‌ین، وه‌كو ده‌ستخۆشیمان لێناكه‌ن، باوه‌ڕیش ناكه‌ن، كه له دارایی یه‌كێتی، هیچمان له‌سه‌ر كۆنگره‌كه سه‌رف نه‌كردووه. ئه‌مه له‌كاتێكدا، ئیداره‌ی گشتی‌و ئوتێل میلینیۆم، شایه‌تی ئه‌وه‌ن كه ئه‌و حیزبانه چۆن‌و چه‌ندیان له‌سه‌ر كۆنگره‌كه سه‌رفكردووه. ده‌یڵێمه‌وه: جارێ ته‌نها هێنده ده‌ڵێم. بۆ پاراستنی كه‌رامه‌تی سیاسی خۆم‌و دیسپلینی یه‌كێتی، بێده‌نگی‌و بێهه‌ڵوێستی.. به‌شه‌رمه‌زاری ده‌زانم".!!
دوای ئەوەی لەسەر ئەو کۆنفرانسەی بۆ سۆشیال دیموکراتەکان لە سلێمانی سازدەکرێت، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد نووسینێکی بڵاوکردەوەو مەلا بەختیار وەڵامی دایەوەو باسی لەهەندێک لەسەروەت و سامانی ئەو بنەماڵەیە کرد، ئەمڕۆ سەرلەنوێ شاناز ئیبراهیم ئەحمەد وەڵامی دەداتەوەو بەناونیشانی " یەواش، یەواش یەواش کاکی کارگێر".
لەو نووسینە نوێیەدا، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بەرپرسی رێکخستنەکانی دەرەوەی یەکێتی دەڵێت" یەواش یەواش كاكی كارگێر، پێشەكی بزانە لەگەڵ كێ قسە دەكەیت و ئینجا قسە فرێ بدە".
هەروەها لە بەشێکی تری نووسینەکەدا دەڵێت" تكایە لەمەولا كە خۆت بابەتێك لەسەر خۆت دەنوسێت و خۆت وەڵامی رەخنەی بەرامبەرەكانت ئەدەیتەوە ئەوەندە جورئەت بدە بەر خۆت كە بە ناوی خۆتەوە بڵاوی بكەیتەوە!".
لە بڕگەیەکی تردا شاناز ئیبراهیم دەڵێت" خۆ من باسی بۆینباغ و پێڵاوە ئەبوو الماركەكانی تۆم نەكردوە تاوەكو تۆ باس لە جل و بەرگی من بكەیت! گەر پێت خۆشە باس لە نرخی جل و بەرگ بكەین ئاساییە فەرموو ڤستیڤاڵێك لە ژێر دروشمی " لە پێڵاوی پلاستیكەوە تاوەكو قاتی ماركە" ساز بكە".
لەکۆتایی نووسینەکەدا ناوبراو دەڵێت" حەیف بۆ یەكێتی كە كەوتوەتە دەستی كەسانێكی وەك تۆوە گەر بەو شێوازە وەڵامی رەخنەی (شازادە) یك !!!!! بدەیتەوە ئەی دەبێ بە چ زمانێك وەڵامی كادرێكی بێ كەس و كوری شەهیدێكی حزبەكەم بدەیتەوە".
PM:02:55:13/12/2016