یەكێتی‌و پارتی‌و گۆڕان كۆدەبنەوە

بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی سلێمانی بكات‌و لەگەڵ شاندێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆببێتەوە.

لەمبارەیەوە  کاروان یاروەیس، لێپرسراوی ڕاگەیاندن لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبەکەی ڕاگەیاندووە، ڕۆژی دووشەممە 19\12\2016، شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتیی کوردستان، سەردانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە سلێمانی دەکات و سەبارەت بە پەیامەکەی بارزانی کۆبوونەوە ئەنجام دەدەن.

ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە لە هەمان ڕۆژدا، شاندەکەی پارتی، سەردانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکات.



PM:02:19:14/12/2016