ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی بریتنی سپێرز نوێترین كلیپی خۆی بۆ گۆرانییەكی دوێت بڵاودەكاتەوە و هەرایەكی گەورە دەنێتەوە.
بریتنی سپێرز لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوبەوە كلیپی گۆرانی (Slumber Party) بڵاودەكاتەوە كە بەهاوبەشی لەگەڵ خانمە هونەرمەند تیناشی تۆماریان كردووە و تێكسیتی گۆرانییەكەش باس لە بەهێزی پەیوەندی نێوان هاوڕێیان دەكات.
لە كلیپەكەدا ئەو دوو خانمە زۆر بە سەرنجڕاكێشی دەردەكەون و چەندین جوڵەی وروژێنەر ئەنجام دەدەن، بەهۆی شێوازی جلوبەرگەكانیشیانەوە چەندین شوێنی هەستیاریان دەركەوێت.
كلیپەكە لەماوەیەكی كەمی بڵاوكردنەوەیدا زیاتر لە 37 ملیۆن بینەری هەبووە.