حکومەتی بەغدا ئەم پارەیە دەنێرێت بۆ هەرێم

بڕیارە بەر لە كۆتایی ئەمساڵ حكومەتی عێراق بڕێک لە پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2016 رەوانەی هەرێمی كوردستان بكرێت.

عەباس غەزالی ئەندامی لیژنەی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە پەرلەمانی كوردستان بە ماڵپەڕی "میللەت"ی راگەیاندوە، پەیوەندیان بە وەزارەتی دارایی و ئابوری عیراقەوە كردووە و پێیان راگەیاندووە" بڕیارە بەشێك لەپارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2016 رەوانەی هەرێمی كوردستان بكەن".

ئەو پەرلەمانتارە رونیكردۆتەوە، كاتی رەوانەكردنی پارەكە دیار نییە، بەڵام وەك ئەوەی پێیان راگەیەندراوە، بەر لەكۆتایی ئەمساڵ ئەو پارەیە رەوانە دەكرێت، هەروەك بڕەكەشی دیار نییە.

رەوانەكردنی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2016 لەكاتێكدایە، تائێستا بەشێكی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2015 لەلایەن بەغداوە رەوانە نەكراوە.



PM:12:21:19/12/2016