وردەكاریی كۆبوونەوەی یەكێتی‌و پارتی بخوێنەرەوە

كۆبوونەوەی ئەمڕۆی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆتایی پێهات‌و لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا وردەكاریی كۆبوونەوەكە ئاشكرا كرا.

لەكۆنگرە رۆژنامەنوسییەكەدا مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند لەم كۆبوونەوەیەدا هیچ بڕیارێك نەدراوە، بەڵام دەرەنجامی باش هەبووە.

هەر لە كۆنگرە رۆژنامەنوسییەكەدا فازڵ میرانی ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان سەرەتا پیرۆزبایی كردنەوە خوێندنگاكانی لەسلێمانی كرد‌و  رایگەیاند لەكۆبوونەوەكەیاندا لەگەڵ یەكێتی بەوە گەیشتوون كە سەرەتا ئاشتەوایی بكەن‌و دواتر رێكەوتن دەكەن.

جەختی لەسەر ئەوەش كردەوە كە بەبێ یەكێتی هیچ پرۆژەیەكی تایبەتیان نیە.

وتیشی: ئێمە مەسەلەی بودجە‌و خوێندنمان دژی یەكتر بەكارهێناوە وەك حیزبەكان.
بڕیارە هەر ئەمرۆ شاندەكەی پارتی سەردانی گۆڕان بكات.



PM:01:40:19/12/2016