وڵاتێکی گەورەی ئەوروپی ئامادەیە ڤیزە بە هاوڵاتیانی هەرێم بدات

کونسوڵخانەی فەڕەنسا لە ھەولێر لەبارەی ڤیزای وڵاتەكەیەوە بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان چەند رێنمایی و زانیاریەک ڕادەگەیەنێت و ئامادەیە ڤیزە بدات بە هاوڵاتیان.

لەنوسراوێكیدا فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان ئاماژە بۆ ئەوە دەکات كە وڵاتی فەرەنسا چەند رێماییەکی بۆ بۆ پێدانی ڤیزا دەرکردوە .

بەپێی ئەو نوسراوە، سەبارەت بە پێدانی ڤیزای شنگن لە کونسوڵگەری فەڕەنسا لە ھەولێر پێویستە لە کاتی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ وەرگرتنی ڤیزای شنگن لەو وڵاتە تەواوی بەڵگەنامە پێویستیەکانی وەکو بلیتی فڕۆکەو حجزکردنی ھۆتێل پێشکەش بکرێت.

ئاماژە بەوەش كراوە " شاندە فەرمیەکانی حکوومەت کە بەسەردانی فەرمی دەچنە فەڕەنسا پێویستە نامەی پیشتگیری فەرمانگەی پێوەندیەکانی دەرەوەیان پێ بێت، کونسوڵگەری فەڕەنسا ھەماھەنگی لەگەڵ فەرمانگەی پێوەندیەکانی دەرەوە دەکات بۆ پێشکەشکردنی ھاوکاری و کارئاسانی بەرپرسانی شاندە فەرمیەکان کە ئامانج لە سەردانەکانیان پەرەپێدان و بەھێزکردنی پەیوەندی دوو قۆڵیە" .

فەرمانگەی پێوەندیەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشداوە کە پێویستە ئەنجومەنی وەزیران دامەزراوەکانی حکوومەت ئاگادار بکاتەوە کە ئەو کەسانەی بە مەبەستی تایبەت و کەسی سەردانی فەڕەنسا دەکەن پێویستە راستەوخۆ سەردانی سەنتەری ڤیزەی نێودەوڵەتی بکەن لە ھەولێر و فەرمانگەی پێوەندیەکانیش تەنھا دەتوانێت ھاوکاری و کارئاسانی پێشکەش بە شاندە فەرمیەکان بکات نەوەکوە داواکاریە کەسیەکان .

 لە ئێستادا  زیاتر لە 32 ووڵات کونسوڵخانە و نوێنەرایەتیان لە ھەرێمی کوردستان ھەیەو 16 ووڵاتیان ڤیزا بە ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان دەدەن.



PM:07:35:20/12/2016