خانمە نوسەر و شاعیری دیار تەرزە جاف کە
هاوسەری یەکەمی نوسەری بەناوبانگ فەرهاد پیرباڵە بۆ جاری یەکەم وەک پێشکەشکار
دەستی بەکارکرد.
خانمە نوسەر و شاعیر، تەرزە جاف، لە کەناڵی
کوردستان ٢٤ بۆ یەکەمجار دەستبەکار دەبێت و تا ئێستا چەند بەرنامەیەکی
پێشکەشکردووە.
تەرزە لە دایک بووی5 ی نۆڤەمبەری 1972 ی شاری سلێمانییە
و دەرچووی زانکۆی سەلاحەدین_هەولێر کۆلێژی ئەدەبیات بەشی جوگرافیا لە ساڵی 1995
هەروەها
لە نێوان 2007-2009وەک
وەرگێڕ و رۆژنامەنووس لە ئاژانسی (أصوات العراق) کاریکردووە و دواتریش چەندین کاری
جیاوازی کردووە.
تەرزە
هاوسەری یەکەمی فەرهاد پیرباڵی نوسەر و مامۆستای زانکۆیە کە دواتر لەیەکتر
جیادەبنەوە و کوڕ و کچێکیان هەیە و ساڵی ڕابردووش فەرهاد پیرباڵ هاوسەرگیری کردەوە
لەگەڵ کچێکی ٢٤ ساڵدا بە ناوی ئاڵا دڵشاد و ئەمساڵ لە یەکتر جیابونەوە.
خاوەنی
ئەم کتێبانەش
(دراسات في تاريخ الكرد) کۆمەڵێک لێکۆڵینەوەی
مێژویی و جوگرافی (وەرگێڕان)
(اكلوا
البطاطا) کۆمەلێک کورتە چیرۆک (وەرگێڕان)
من هەبم یاخود نا ئەمەیە مەهزەلەکە (شیعر)
لە کەوتنە خوارەوەشدا بالەکانم ئاسمانیان هەژاند (شیعر)
لە زۆربەی گۆڤار و رۆژنامەکان وەرگێران و وتار و شیعری بڵاو
بونەتەوە
گوڵان،رامان،شین،لڤین،ئایندە،حەجەلنامە،مەدا رۆژنامەکانی میدیا
خەبات، کوردستانی نوێ،هەولێر ...
بەشداریکردن لە وۆرکشۆپی(التضامن من اجل الشعب العراقي) وەک
رۆژنامەنووسێکی چالاک لە بواری ژناندا لە ساڵی 2009لە ئیتالیا.