بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ هاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، هاووڵاتیان ئاگاداردەكاتەوە بۆ ماوەی دوو رۆژ سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان نەكەن و لەو دوو رۆژەدا هیچ جۆرە مامەڵەیەك وەرناگرن.

لەئاگادارییەكدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری دەزگاكانی راگەیاندن و هاوڵاتیان دەكاتەوە "بەبۆنەی كۆتایی هاتنی ساڵی 2016 و بەمەبەستی پاكتاوكردنی ژمێریاری، رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە 28 و 29/12 ، هیچ مامەڵەیەكی هاتوچۆ تا ساڵی نوێ، لەناو بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانیدا رایی ناكرێت".



PM:02:18:26/12/2016