هەر یانەیەک ڤیدالی دەوێت ئەمە نرخەکەیەتی

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئیسپانی و نزیک لە یانەی بەرشەلۆنە بڵاوی کردەوە یانەی بەرشەلۆنە نرخی ئەلێکس ڤیدالی ئیسپانی و بەرگریکاری یانەکەی دیاری کردووە ئەگەر هەریانەیەک دەیەوێت پەلکێشی ریزەکانی بکات.

ئەلێکس ڤیدال بەهۆی کێشەکانی لەگەڵ راهێنەری بەرشەلۆنە لویس ئێنریکی لە هیچ یاریەک بەسەرەکی یاری پێ ناکرێت و زۆربەی کاتەکانی لەسەر کورسی یەدەکە، ئەمە جگە لەوەی بۆ یاریەکان بانگ ناکرێت.

رۆژنامەکە ئاشکرای کردووە یانەی بەرشەلۆنە نرخی کۆتایی ئەو یاریزانەی بە ١٥ ملیۆم یۆرۆ بۆ یانەکان دیاری کردووە ئەگەر کریاری ئەو یاریزانەن لە بازاری گواستنەوەی یاریزانان.



PM:06:12:30/12/2016