بە نارنجۆک هێرشكرایە سەر ماڵی بەڕێوەبەری ئاسایشی یەکێتی

شەوی ڕابردوو کاژمێر ١٢ی شەو نارنجۆکێک هەڵدراوەتە ماڵی بەڕێوەبەری ئاسایشی یەکێتی لە خورماتوو بەڵام هیچ زیانێكی گیانی بەدواوە نابێت.

لەمبارەیەوە کەمال عەبدوڵا، بەڕێوەبەری ئاسایشی یەکێتی لە خورماتوو بە ئێن ئاڕ تی راگەیاندوە "دوو کەس بە ماتۆر سکیلێکەوە نارنجۆکێکیان هەڵداوەتە ماڵەکەم، جگە لە ئۆتۆمبیلەکەم هیچ شتێک زیانی بەرنەکەوتووە".

بە وتەی پۆلیسی کفری تا ئێستا هیچ کەسێک لەسەر ڕووداوەکە دەستگیر نەکراوە و دۆسییەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.
کەمال عەبدوڵا بەڕێوەبەری ئاسایشی یەکێتییە لە خورماتوو بەڵام لە شاری کفری دادەنیشێت.



PM:02:38:31/12/2016