هاوڵاتیانی هەولێر و سلێمانی لەمشەودا ئاگادار دەکرێنەوە

قایمقامەكانی قەزای ناوەندی هەولێر و سلیمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکەنەوە خۆیان لە بەكارهێنانی یارییە ئاگرینەكان بەدوور بگرن.

بەختیار عەبدولرەحمان، قایمقامی قەزای ناوەندی سلێمانی بە رووداوی راگەیاندووە "لیژنەی ئەمنی سلێمانی ئامادەكاری تووندوتۆڵی كردووە و، بەبۆنەی سەری ساڵ لە شەقامی سالم تاوەكو پردی خوسرەوخاڵ رێگەی هاتوچۆ گیراو، لە هەموو شوێنەكان مەفرەزەمان هەیە و دەوریەشمان لەنێو گەڕەكان بڵاودەبنەوە".

هەروەها وتوشییەتی "حكومەت هیچ جۆرە ئەركێكی رازاندنەوەی شار و سازكردنی ئاهەنگی نییە، بەهۆی هەبوونی ژمارەیەكی زۆری شەهید و بریندارانی شەڕی داعش و قەیرانی دارایییەوە".

هاوكات نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر وتوویەتی "هیچ ئاهەنگ و مەراسیمێكی رەسمی لە شاری هەولێر ئەنجام نادرێت، ئەوەی هەیە كەرتی تایبەت لە چەند جێگایەك بەتایبەت لە شارۆچكەی عەینكاوە ئاهەنگی سەری ساڵ سازدەكات، هێزەكانمان رێوشوێنی ئەمنیان گرتووەتەبەر و تاوەكو بەرەبەیان چەند شەقامێكی سەرەكی شارۆچكەی عەینكاوە و شەقامی ئیسكانی شاری هەولێر دادەخرێن."

ڕاشیگەیاندووە "بەكارهێنانی یارییە ئاگرینەكانیان بەهەموو جۆرێك قەدەخەیە و هیوادارین ساڵی 2017 ببێتە ساڵی خێر و خۆشی." هەروەها هەریەك لە قایمقمامەكانی هەڵەبجە و دهۆك پەیوەندیەكانیان بەردەست نەبوو.



PM:07:47:31/12/2016