فۆتۆ.. ئەرشیف
جارێکی تر مامۆستایانی ناڕزای دەستدەکەنەوە بە خۆپیشاندان و ئەمجارە دەچنە بەردەم مەکۆی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە گردی زەرگەتە.
وا بڕیارە سبەی پێنج شەممە جارێکی تر مامۆستایانی ناڕزای دەستبکەنەوەو بە خۆپیشاندان و ئەمجارە لە بەردەم پەروەردەی رۆژئاواوە بە خۆپیشاندان دەچنە بەردەم مەکۆی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان.
رۆژی شەممە بۆ یەکەمجار دوای دوومانگ و نیو لە خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازی چوونە بەردەم مەکتەبی سیاسی و یاداشتێکیان ئاراسەتی ئەو حیزبە کرد، بەبێ ئەوەی هیچ ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی ئامادەبێت پێشوازیان لێ بکات، وا بڕیارە سبەی بچنە بەردەم مەکۆی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان.