شیفا گەردی کچە رۆژنامەنووسی ناسراوی کەناڵی رووداو دوای خۆ لاوازکردنی وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاودەکاتەوە.
لەو وێنەیەدا کە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستگرام بڵاوکراوەتەوە، نوسیوویەتی " باش لاواز بووم".
شیفا گەردی کە ساڵانێکە لە کەناڵی رووداو کاری رۆژنامەگەری دەکات، زۆربەی ئەو بەرنامانەی ئەو پێشکەشی کردووە بەرنامەی سیاسی بووە.
شیفا ژیانی هاوسەریی پێکنەهێناوەو خاوەنی دوو بڕوانامەی دیپلۆم و بەکلۆریوسە، کە بەکلۆریۆسەکەی لە کۆلیژی ئاداب بەشی راگەیاندن بەدەست هێناوە و زۆربەی ژیانی خۆی بۆ کاری رۆژنامەنوسی لە کەناڵی رووداو تەرخان کردوە.