عێراق‌و تورکیا لەسەر نۆ پرس رێککەوتن

کۆبوونەوەی  ئەنجوومەنی ھەماھەنگی ستراتیژی لەسەر ئاستی باڵا لە نێوان تورکیا-عێراق بە سەرۆکایەتی عەبادی سەرۆک وەیزرانی عێراق و یڵدرم سەرۆک وەزیرانی تورکیا لەسەر نۆ پرس رێککەوتن.

نوسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق، راگەیاندنێکی بڵاوکردەوەو بەپێی ئەو راگەیاندنە لایەنی عێراقی و تورکیا له‌كۆبوونه‌وه‌ی‌ نێوانیان رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی‌ خواره‌وه‌ كراوه‌:

- هه‌ر دوولایه‌ن رێككه‌وتوون له‌سه‌ر به‌دیهێنانی‌ ئاسایش و ئارامی‌ هاوبه‌ش و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ تیرۆر له‌ چوارچێوه‌ی‌ رێزگرتن له‌سه‌روه‌ری‌ و یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كانیان كه‌ بنه‌مای‌ په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو وڵاتن.

- هه‌ر دوولایه‌ن رێككه‌وتوون كه‌ سه‌ربازگه‌ی‌ باشیك، سه‌ربازگه‌یه‌كی‌ عیراقییه‌.

- لایه‌نی‌ عیراقی‌ جه‌ختی‌ له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌ نه‌گۆڕه‌كانی‌ كردۆته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ سه‌ربازگه‌ی‌ باشیك به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ لایه‌نی‌ توركی‌ ده‌ستبكه‌ن به‌كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانیان و كۆتایی به‌و دۆسیه‌یه‌ بهێندرێت، له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ لایه‌نی‌ توركی پابه‌ندبوونی‌ خۆیانیان به‌ یه‌كپارچه‌یی خاكی‌ عیراق و رێزگرتن له‌سه‌ره‌وی‌ ئه‌و وڵاته‌ كردۆته‌وه‌.

- هه‌ر دوو لایه‌نی‌ عیراقی‌ و توركی‌ جه‌ختیان له‌گرنگی‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ هاوبه‌شی‌ بازرگانی‌ و ئابووری‌ نێوان هه‌ردوو وڵات كردۆته‌ به‌تایبه‌ت له‌بواری‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ زیان لێكه‌وتووه‌كانی‌ ده‌ستی‌ تیرۆر و كاراكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و رێككه‌وتن و لێكتێگه‌یشتنه‌كانی‌ نێوانیان.

 - هه‌ر دوو وڵات رێكه‌وتوون له‌سه‌ر زیادكردنی‌ هه‌ماهه‌نگی‌ هاوبه‌ش له‌سه‌ر شێوازی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ ئاوی‌ هه‌ردوو روباری‌ دیجله‌ و فورات و پرۆژه‌ هاوبه‌شه‌ ئاوییه‌كانی‌ نێوانیان.

 - حكومه‌تی‌ توركی‌ ستایشی‌ ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی‌ كردووه‌ كه‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی‌ عیراق له‌ چوارچێوه‌ی‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی‌ نه‌ینه‌وادا به‌سه‌ر داعشدا تۆماریان كردووه‌.

- هه‌ردوو لایه‌ن رێككه‌وتن له‌سه‌ر رێگه‌نه‌دان به‌ بوونی‌ هیچ رێكخراوێكی‌ تیرۆریستی‌ له‌سه‌ر خاكه‌كانیان و رێگه‌گرتن له‌وه‌ی‌ ئه‌و گروپانه‌ چالاكییه‌ك له‌سه‌ر خاكه‌كانیان ئه‌نجامبده‌ن به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ زیان به‌ ئاسایشی‌ نیشتیمانی‌ هه‌ردوو وڵات بگه‌ێنن و رێكه‌وتوون كه‌ كاری‌ هاوبه‌ش بكه‌ن له‌ بواری‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ تیرۆر و داعش له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌.

 - رێككه‌وتن كراوه‌ له‌بواری‌ رۆشنبیری‌ و گه‌شتوگوزاری‌ له‌نێوان هه‌ر دوو وڵات.

ئەمڕۆ بینالی یڵدێرم سەرۆک وەزیران و وەفدێکی یاوەری گەیشتنە عێراق و لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق و ژمارەیەک لە وەزیران کۆبوونەوەو گەیشتنە ئەو رێککەوتنە، بڕیارە ئەمشەویش یڵدرم بگاتە هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی کورد کۆبێتەوە.





ئه‌م بابه‌ته 919 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:09:42:07/01/2017