سەرۆك وەزیرانی توركیا گەیشتە هەولێر

سەرلەبەیانی ئەمرۆ یەكشەممە سەرۆك وەزیرانی توركیا گەیشتە هەولێر‌و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەت‌و ژمارەیە لە بەرپرسانی حكومەت پێشوازیی لێكرا.

سه‌ردانه‌كه‌ی بینالی یەڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له‌كاتێكدا ناوبراو دوێنی شه‌ممه‌ 7/1 سه‌ردانی به‌غدای كردو له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی كۆبووه‌وه‌و باسیان له‌دوایین گۆڕانكارییه‌كانی عێراق و ئۆپراسیۆنی ئازاد كردنه‌وه‌ی موسڵ كرد.

بڕیاروایه‌ بینالی یه‌ڵدرم، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ مه‌سعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی كۆببێته‌وه‌.



AM:09:18:08/01/2017