لەشاری ھەولێر چەند ھاوڵاتییەکی عەرەب لەکاتی مامەڵەکردن بە پارەی
تەزوویرەوە دەستگیرکراون.
ھۆگر عزیز، وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر، بە SNNی راگەیاندووە"
ماوەیەک پێش ئێستا چەند ھاوڵاتییەکی عەرەب، لەکاتی کڕینی شتومەک لە دوکان و
مارکێتەکانی شاری ھەولێر، دەستگیرکراون.
هۆگر عەزیز وتوشییەتی دەستگیرکراوەکان ھەوڵیانداوە بە پارەی
ساختەی لەجۆری ٥٠ ھەزار دیناری، کەلوپەل بکڕن، بەڵام بەھاوکاری خاوەن دوکان و
مارکێتەکان، توانرا دەستگیر بکرێن.