کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ساز دەکرێت

رۆژی سێ شەممە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی هەر چوار پارێزگاکەی هەرێم لەسەر بەکارهێنانی چەکی مووچەی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێم، لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر کۆدەبنەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا وەک ئەو خشتە کارەی بۆی ئامادە کراوە، سەرۆکی ئەنجومەنی هەر چوار پارێزگاکە وتاری خۆیان پێشکەش دەکەن، دواتر سکرتێری ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ئەو پرۆژەیەی خۆیان دەخوێننەوە کە هەفتەی پێشوو لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بڕیاری لەسەر درا و، بەپێی پرۆژەکە مووچەخۆران دەتوانن مامەڵە بکەن بەو پارەیەی حکومەت بۆی پاشکەوتکردوون و پارەی ئەو خزمەتگوزاریانەی لێبدەن کە حکومەت دابینی دەکات وەک ئاو و کارەبا و سزای هاتوچۆو ..هتد.

مەست لەو کۆبوونەوەیە دەوڵەمەندکردنی پرۆژەکەی هەولێرە، لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگاکانی ترەوە تا گەڵاڵە بکرێت و بخرێتە بەردەست حکومەت بۆ جێبەجێکردنی. 



AM:09:42:09/01/2017