کەشناسی ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی بەفر و بارانەوە بڵاوکردەوە

بەپێی پێشبینی دەستەی كەشناسی‌و بومەلەرزەزانی عێراق، تا كۆتایی هەفتە، ئاسمانی زۆربەی ناوچەكان ساماڵ دەبێت‌و هیچ بەفر‌و بارانێك نابارێت.

دەستەی كەشناسی عیراق لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە سبەینێ‌ چوار شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی چەند پەڵەهەورێك، بەڵام هیچ بارانێك نابارێت.

بەپێی پێشبینییەكان لە ڕۆژی پێشنج شەممە پێشبینی ناكرێت هیچ گۆڕانكاریەكی ئەوتۆ لە دۆخی كەش و هەوا ڕووبدات و لە ڕۆژی هەینی-شدا ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش وەك ڕۆژانی پێشتر دەبن.

دەستەی كەشناسی عیراق جەختیشی كردەوە، ڕۆژی شەممە لە سەرجەم ناوچەكان نیمچە هەور دەبێت و دواتر دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و پلەكانی گەرماش وەك خۆیان دەمێننەوە.



AM:10:45:11/01/2017