وتەبێژی فەرمی وەزارەتی پەروەردە دیاریكرا

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم لە نوسراوێكدا وتەبێژی فەرمی وەزارەتەكەی دیاری كرد.

بە پێی نوسراوی ژمارەی 14، كە لە 16ی كانونی دووەمی 2017 دەرچووە، كە واژووی پشتیوان سادقی وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستانی لەسەرە، سامان عەبدولا محەمەد سیوەیلی، بە فەرمی كراوە بە وتەبێژی وەزارەتەكە.


لە نوسراوەكەی وەزارەتی پەروەدە هاتووە سەرەڕای ئەركەكانی خۆی ناوبراو پۆستی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی پێدەدرێت.





PM:03:56:16/01/2017