یەكێتی‌و پارتی پرۆژەیەكی هاوبەش رادەگەیەنن

پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پرۆژەیەكی هاوبەش دادەڕێژن و لەگەڵ لایەنە كوردستانییەكان دانوستاندن دەستپێدەكەن.

بەپێی راپۆرتێكی  رۆژنامەی "ئاوێنە"، بڕیارە لەرۆژانی داهاتوودا هەردوو لایەنی یەكێتی‌و پارتی بۆ ئامادەكردنی پرۆژە هاوبەشەكە، كۆببنەوە. لە پرۆژەكەی پارتی و یەكێتی چەند بژاردەیەك دەخاتەبەردەم لایەنەكان سەبارەت بە هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێمی كوردستان بەو ئامانجەی بتوانن لەسەری رێكبكەون.

سەبارەت بەو پرۆژە هاوبەشە، رزگار عەلی ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی بە رۆژنامەكەی وتوە "پرۆژەیەك نییە بۆ سەغڵەتكردنی بزوتنەوەی گۆڕان، ئەوەی باسدەكرێت وەكو دەنگۆ بڵاوكراوەتەوە، تائێستا بڕیاریماننەداوە لەبارەی ئەوەی چۆن دانوستان لەگەڵ لایەنەكانی تر دەكەین". لەلایەن خۆیەوە محەمەد تۆفیق رەحیم بەرپرسی ژووری پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی گۆڕان لەبارەی نزیكبونەوەی یەكێتی و پارتی وتویەتی "جارێ بڕیارماننەداوە هیچ هەڵوێستێك دەرببڕین".



PM:12:18:17/01/2017