كوڕه‌زایه‌كی مه‌سعود بارزانی رایگه‌یاند كه كه‌سێك به‌ناوی
ئه‌وه‌وه داوای پاره و هه‌ندێك شتی مادی تری له خه‌ڵك كردووه.
ناسر مه‌نسوور كوڕه‌زای مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی
كوردستان له پێگەی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ڕایگەیاند
"له‌لایه‌ن هه‌ندێك دۆستان و خۆشه‌ویستانم ئاگادار كرامه‌وه كه كه‌سێك به
رێگای چه‌ندان ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی جیاوازی وڵاتانی ئه‌وروپا خۆی به‌ناوی من ده‌ناسێنێت
و داوای پاره و هه‌ندێك شتی مادی تر له خه‌ڵك ده‌كات".
ناسر مه‌نسوور دەشڵێت "هه‌ربۆیه دوای به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه
بۆمان ده‌ركه‌وت كه ئه‌و كه‌سه نه‌فس نزمه ناوی (رێناس ئاخیر بیه‌یی)یه".
هەروەها دەڵێت "به پێویستم زانی كه ئاگاداری هه‌موو دۆستان و خۆشه‌ویستانم
بكه‌مه‌وه كه نه له‌دوور و نه له نزیك ئه‌م تاوانباره هیچ په‌یووه‌ندی به
منه‌وه نیه".
ڕاشیگەیاندووە "نه‌كه‌ونه داوی ئه‌م جۆره كه‌سه ته‌ڵه‌كه‌بازانه و
هه‌موو دۆست و ئازیزانتانیش ئاگادار بكه‌نه‌وه و بێگومانم كه ئه‌م جۆره كه‌سانه
له كۆتایی دا له ده‌ستی یاسا رزگاریان نابێت".