ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
ڕایگەیاند حكومه‌ت به‌رامبه‌ر دابه‌شنه‌كردنی
چه‌ند مادده‌یه‌ك له به‌شه خۆراكی مانگانه، به پاره قه‌ره‌بووی هاوڵاتیان ده‌كاته‌وه.
نه‌جیبه نه‌جیب، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی عیراق به ماڵپه‌ڕی کەی دی پی ئینفۆری ڕاگەیاندووە: "وه‌زیری
بازرگانی عێراق له‌باره‌ی خراپی جۆری كه‌ل و په‌لی خۆراكی مانگانه، بانگی په‌رله‌مان
ده‌كرێت، چونكه چه‌ندین جاره له كاتی دابه‌شكردنی به‌شه خۆراكی مانگانه‌دا كه‌ل
و په‌لی خراپ كه شیاو نییه بۆ خواردن دابه‌ش ده‌كرێت."
هەروەها ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت له ماوه‌كانی رابردو جۆره برنجێك
به‌سه‌ر هاوڵاتیانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش كراوه، كه شیاونیه بۆ
خواردن و گومانی زۆری له‌سه‌ره، به‌ڵام به‌پێی زانیاریه‌كانی ئێمه وه‌ك لیژنه‌ی
دارایی رێگری له هاتنه ناوه‌وه‌ی نزیكه‌ی 600 تۆن له‌و برنجه له به‌نده‌رێكی
شاری به‌سره كراوه.
نه‌جیبه نه‌جیب وتیشی: "له‌سه‌ر خراپی كوالێتی به‌شه خۆراكی
مانگانه به‌رده‌وام به‌دواداچوون ده‌كه‌ین و جگه له‌وه‌ش زۆرێك له‌مادده‌كان
دابه‌ش نه‌كراون له كاتی خۆیدا و بڕیاره حكومه‌تی عێراق هاوڵاتیان به‌پاره قه‌ره‌بوبكاته‌وه
و قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌كه‌ش هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه",
بە گوێرەی زانیارییەکانی سپی وەزارەتی بازرگانی بە پارە قەرەبووی
بەشەخۆراکی هاوڵاتیانی کوردستانیش دەکاتەوە و ئەو بڕیارە هەرێمی کوردستانیش
دەگرێتەوە.