كاتی بەفربارین ئاشكرا كرا

بەپێی پێشبینیەكانی دەستەی كەشناسی عێراق لەماوەی چوار رۆژی داهاتوودا پلەكانی گەرما دادەبەزن و باران دەبارێت، دەشڵێت، لە ناوچە شاخاویەكانی هەرێمی كوردستان بەفر دەبارێت.

دەستەی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عیراق لە راگەیەندراوێكدا رایدەگەیەنێت " سبەینێ‌ یەك شەممە لە هەرێمی كوردستان ئاسمان هەور دەبێت و بەوهۆیەشەوە باران دەبارێت، بەڵام لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت و لە چەند ناوچەیەكی ڕۆژهەلاتی وڵات باران دەبارێت.

كەشناسی و بومەلەرزەزانی عیراق ئەوەیان ئاشكراكردووە "كە بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرماوە لە هەرێمی كوردستان، بەفر لە ناوچە شاخاوییەكان دەبارێت".

هەروەها دەستەكە ئاماژەی بە  ڕۆژی دوو شەممە كردووە و دەڵێت " ئاسمان ساماڵ دەبێت و كەش و هەوا زۆر سارد دەبێت، هاوكات لە ڕۆژی سێ‌ شەممەش گۆڕانكاریەكی ئەوتۆ لە كەش و هەوا ڕوونادات و وەك ڕۆژی پێشتر دەمێنێتەوە".



PM:10:14:21/01/2017