بارزانی لەم حاڵەتەدا لە بەغدا جیادەبێتەوە

بارزانی رایگەیاند" ئەگەر مالکی بێتەوە سەر حوکم سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان رادەگەیەنم".

لە پەراوێزی کۆنگرەی داڤۆس دا رۆژنامەی "شەرقەلئەوسەت" چاوپێکەوتنێک لەگەڵ، مەسعود بارزانی، ئەنجام دەدات، لەو چاوپێکەوتنەدا بارزانی دەڵێت" لادانی هۆشیار زێباری هەڵمەتێک بوو دژی سەرۆک وەزیران عەبادی و بەو هەڵمەتە دەیانوویست عەبادی لابەرن و شکست بە پرۆسەی رزگاری کردنی موسڵیش بهێنن".

لەو دیدارەدا بارزانی بە راشکاوانە دەڵێت" ئەگەر مالکی بێتەوە سەر حوکم ئەوا دەمودەست سەربەخۆیی کوردستان رادەگەینم".

ناوبراو جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە پەیوەندی کورد لە گەڵ ستاڤی سەرۆکی نوێی ئەمەریکا باشەو پاڵپشتیکردنیان بەردەوام دەبێت و دەشڵێت" ئەمەریکا کاریگەری و شوێن پێی لە عێراق نییەو شوێن پێ و کاریگەری ئێران بەهێزە لە عێراقدا".

ئەو پێیوایە عێراق شکستی هێناوە لە هاوبەشیکردنی راستەقینەی پێکهاتەکان و وتیشێ" زۆر قورسە قورسە عێراق بگەڕێتەوە بارودۆخی جاران"، بۆ سوریاش هەمان رای هەیە.



AM:09:10:23/01/2017