دۆلار نرخێکی زۆر نزمی تۆمار کرد

بەیانی ئەمڕۆ ١/١٥ دۆلار نرخێکی نزمتری لە نرخەکەی دوێنێ تۆمار کردو گەیشتۆتە نزمترین ئاستی خۆی.

خاوەنی نووسینگەی پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی لە لێدوانێکیدا بۆ سپی، بەم شێوەیە نرخی دراوە بیانییەکانی راگەیاند:

- نرخی ١٠٠$ دۆلار بە ١٢٧ هەزارو ٥٠٠ دینار. دوێنێ نرخی ١٠٠$ دۆلار بە ١٢٨ هەزار دینار بوو، لە راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکاوە، دۆلار هێندەی ئەمڕۆ نرخی دانەبەزیووە.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٦ هەزارو ٧٥٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٨ هەزار دینار.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٣٤ هەزار دینار.
- نرخی `١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣٣ هەزار دینار.



AM:09:47:25/01/2017