نێچیرڤان بارزانی: ئەمساڵ دۆخی دارایی هەرێم باشتر دەبێت

سەرۆكی حكومەتی هەرێم، نێچیرڤان بارزانی پێشبینی دەكات ئەمساڵ دۆخی دارایی باشتر بێت و لەو شۆكە رزگاری بێت كە 2014 ەوە رزگاری بوو.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ ڕادیۆی دەنگی ئەمەریكا "لە ساڵی 2014ەوە هەرێمی كوردستان توشی سێ شۆكی گەورەبوو".

رونیشیكردەوە، یەكەمیان " بەبێ ئاگاداركردنەوەی هەرێم بڕە بودجەی كوردستان لەلایەن بەغداوە لە مانگی دووی ساڵی 2014دا بڕدرا، بەبیانوی ئەوەی كە ئێمە نەوتمان هەناردەی دەرەوە كردووە، ئەوەش لە كاتێكدابوو ئێمە مانگی پێنج نەوتمان هەناردە كرد".

دووەمیان " هاتنی زیاتر لە ملیۆنێك و 800 هەزار ئاوارە و پەنابەر بۆ هەرێمی كوردستان كە تێچووەكەیان ملیارێك ٥٠٠ ملیۆن دۆلارە، وەك پێویست هاوكاری هەرێم نەكراوە نەلەلایەن بەغداوە و نەلەلایەن هیچ شوێنێكی ترەوە، هەروەها شەڕی داعش بە درێژایی هەزار و 100 كیلۆمەتر لەشەڕدابوین لەگەڵ داعش، ئەمەش پێویستی بەپارە هەبوو.

سێیەمیان" دابەزینی نرخی نەوت بەشێوەیەك كەقەت چاوەڕوان نەدەكرا، كە گەیشتە 20 دۆلار، ئەمەش وای لەهەرێمكرد دوو ساڵی زۆر سەخت تێپەڕێنێت".

وتیشی: "لەگەڵ هەموو ئەو شۆكانەدا توانیومانە ئیحتیوای قەیرانەكە بكەین، تەبعەن بەدرككردنی دروستی هاوڵاتیانی هەرێم، ئەگەر تێگەیشتنی موچەخۆرانی هەرێم نەبوایە مومكین نەبوو ئەوە بەدەست بێت".

نیچیرڤان بارزانی راشیگەیاند: "پێشبینی دەكەین لەساڵی 2017 وردە وردە دۆخەكە باشتر بێت".



PM:11:33:27/01/2017