یەكێتی‌و گۆڕان كۆدەبنەوە

ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت لە چەند رۆژی داهاتوودا هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی‌و پارتی كۆدەبنەوە.

سەعدی پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان جەخت دەکاتەوە کە کۆبونەوەی یەکێتی لەگەڵ گۆڕان بەردەوامی هەیە و بەم نزیکانەش وادەی کۆبونەوە لەگەڵ پارتیدا دەستنیشان دەکەین.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا سەعدی پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند '' لە چەند رۆژی داهاتوودا هەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی وادەی کۆبونەوە دیاری دەکەن''.

وتیشی ''هیچ کۆبونەوەیەک نیە کە گۆڕان تێیدا مەغدور کرابێت و کۆبونەوەکانمان لەگەڵ ئەو بزوتنەوەیەدا بەردەوامی هەیە و هیچ کۆبونەوەیەکیش قەوارەی گۆڕانی بچوک نەکردووەتەوە''.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان سێ بژاردە لە بەردەمدا هەن، یەکەمیان ئەوەیە کە کە سەرۆکی ئێستای پەرلەمان بمێنێتەوە هەتا خولی داهاتوو. دووەمیان ئەوەیە کە گۆڕان سەرۆکێکی نوێ کاندید بکات بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان وە سێیەمش ئەوەیە کە گۆڕان دەستبەرداری پۆستی سەرۆکی پەرلەمان ببێتە و لەجیاتی ئەوە پۆستێکی باڵا لە حکومەتدا وەربگرێت.



PM:02:44:28/01/2017