داوا دەکرێت بۆ گەشەپێکردنی ئابووری پارێزگاکانی هەرێم سوود لە ڕزگارکردنی موسڵ وەربگیرێت

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە یاداشتێکدا داوا دەکات لە ئاوەدانکردنەوەی  موسڵ هەوڵبدرێت زۆرترین دەرفەت بۆ کۆمپانیاو کارگەکانی سنوری سلێمانی بڕەخسێنرێت.

رێکەوت زەکی لە یاداشتێک کە ئاراستەی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کردووەو کۆپیەکی دەست سپی کەوتووە داوا دەکات لیژنەکانی پارێزگای سلێمانی و ژووری بازرگانی و لایەنە پەیوەندیدارەکان هەماهەنگی بکەن بۆ ئەوەی پارێزگای سلێمانی سوود لە ئاوەدانکردنەوەی موسڵ بکات، لە کاتێکدا کە زۆربەی کارگەکانی بیناو ئاوەدانکردنەوەی هەرێم و عێراق کەوتوونەتە ناوچەکانی سلێمانی. 




AM:08:59:30/01/2017