محەمەدی حاجی مەحمود: بەڵگەی بازرگانی نەوتی پێنج لایەنەکەم لە ئاشتی هەورامی داناوە

محەمەدی حاجی مەحمود، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە پێنج لایەنەکە بازرگانی نەوت دەکەن و" بەڵگەکانیشم لە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان لای د. ئاشتی هەورامی".

محەمەدی حاجی مەحمود سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بە " ئاوێنەی " رایگەیاند " هەر پێنج لایەنە سەرەكیەكەی هەرێم بازرگانی بەنەوتەوە دەكەن‌و شەڕیان لەسەر پۆست‌و پارەیە".

محەمەدی حاجی مەحمود لەلێدوانێكیدا بەڕۆژنامەی "ئاوێنە”ی راگەیاند بۆ بەڵگەكان بابچنە لای ئاشتی هەورامی هەمو بەڵگەكان لای ئەوە، ئەو وتی "نامانەوێت بچینە ناو شەڕی ناوخۆی خۆیانەوە، ئەگەرنا من قسەی خۆم كردوە، بەتایبەت لەو لێدوانەداو هەرئەوەندەم هەیە چونكە نەپاساو دەهێنمەوە نەبەرگریش دەكەم، تەنها ئەوە دوپات دەكەمەوە بۆ بەڵگەكان بابچنە لای ئاشتی هەورامی چونكە بەڵگەكانم لەوێ‌ داناوەو بالەسەر ئەو بەڵگانە قسە بكەن”.

سەبارەت بەوەی دەوترێت كە نزیكبونەوەی محەمەدی حاجی مەحمود لەپارتی هۆكارێكە بۆ دەبڕینی ئەو قسانە، ئەو وتی "بەقەدەر نانخواردنەكانی ئەوان لەگەڵ پارتی ئێمە نزیك نین لەو حزبەوە”.

سەبارەت بەوەش كە رێكاری یاسایی لەدژی بگیرێتەبەر ئامادەیە بچێتە بەردەمی دادگا، محەمەدی حاجی مەحمود وتی "هەركاتێك ئەوان چونە بەردەم دادگا بۆ یەكلایكردنەوەی تۆمەتەكانیان، ئەوكات ئێمەش دەچین‌و ئەوە ملی ئێمەو ئەوەش یاسا”.



PM:12:48:31/01/2017